خۆپیشاندەرانی عێراقی دروشمی چوونەدەرەوەی ئیران دەدەن
ئاڵای ئێران و باڵهخانهی پارێزگای میسان سووتێندران
خۆپیشاندانەکانی عێراق وێرای پەرە ئەستاندن بۆ هەموو شارەکان ، بارەگای رێکخراوە سەربازییەکانی سەر بە ئێران وەک رێكخراوی بهدر و عهسائیبی ئههلولحهق له زیقار و حزبى دهعوه و رهوتی حيكمه له نهجهف و پارێزگای میسان سووتێندران
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن لە بەغدا خۆپیشاندەران بە نیاز بوون لە سەر پردی کۆماریەوە بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن بەڵام هێزەکی زۆر و تۆکمەی حکومەت ڕێگری لێ کردوون .
هەمووی ئەو چالاکیانە و خۆپیشاندانانە هاوکاتە لە گەڵ بیستنی تەقەی هێزە ئەمنیەکان و ڕەوشی بەغدا بە تەوای ئاڵۆزە .
خۆپیشاندەران دروشمی نەمان بۆ ئێران و ئاخوندەکان دەڵێنەوەو داوای چوونەدەرێی ئێران دەکەن لە عێراق