باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت
ئیرەج مەسجدی ، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە سەردانێکدا بۆ شاری هەولێر ، داوای بینی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی کردبوو ، بۆیەش لە لایەن رێزدار مەسرور بارزانی پێشوازی لێ کرا .
لەم دیدارەداکە ئەمڕۆ چووارشەممە بەرێوە چوو پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کڕاو باسی گۆڕانکاریەکانی عێرا ق و ناوچەش بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی بۆخۆی تەرخان کرد .
ئیرەج مەسجدی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئێران لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرینگیەوە دەڕوانێت و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .
لە کۆتاییدا هەردووک لا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ ولە سەر بنەما دەستووریەکان چارەسەر بکرێت کە باس لە حکومەتێکی فیدراڵی دەکات.
.