چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر سوودەكانی خورما

خورما ئەو خۆراکەیە کە بەردەوام پسپۆرانی بواری خۆراک باس لە گرنگی سودەکانی ئەم خۆراکە دەکەم بۆ جەستەی مرۆڤ، لە دوایین لێکۆڵینەوە لەسەر خورما ئەم سودانە خراوەتەڕوو :

1-خواردنی چەند دەنكە خورمایەك هۆكار دەبێت بۆ خاوێنكردنەوەی جەستە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان لەكاتێكدا ڕۆژانە پێكهاتەی زیان بەخش بەهۆی چەند ڕێگایەكەوە دەچێتە جەستەمانەوە.

2-گەدە و ڕیخۆڵەكان چالاك دەكات و بڕی پێویست ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی قەبزیان هەیە.

3-تواناو ووزە بە جەستە دەبەخشێت .

4-ئارامی دەرونی بە مرۆڤ دەبەخشێت بۆ ئەو كەسانە زۆر بەسوودە كە كێشەی خەمۆكیان هەیە  ،بۆ ئەوەش باشتر وایە ڕۆژانە چەند دەنكە خورمایەك بخۆن بۆ ئەوەی لەڕووی دەرونیەوە ئارام بن.

5-هەستكرد بە برسێتی كەمدەكاتەوە ، ئەو كەسانەی  دەیانەوێت كێشیان داببەزێنن دەتوانن سوود لە خواردنی خورما وەربگرن.

Back to top button