پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ ماڵئاوایی له ژیان كرد
بەیانی ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر د. عزەدین مستەفا رەسووڵ، نووسەر و لێكۆڵەری مێژوو و ئەدەبیاتی كورد بەهۆی نەخۆشی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نووسەرانی كورد و نووسەر و لێكۆڵەری كورد كە بە كۆڵەكەی مێژووی ئەدەبی كوردستان ناو دەبرێت، كۆچی دوایی كرد.
فاروق مەلا مستەفا برای د. عزەدین مستەفا رەسووڵ بە میدیاكانی راگەیاند، ماوەیەك د. عزەدین تووشی جەڵتەی دڵ هاتبوو و دۆخی تەندروستی تێكچووبوو.