ئینته‌رنێت له‌ ته‌واوی عێراق ڕاگیرا جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت، له‌ ته‌واوی عێراق، جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، راگیرا و هاووڵاتیان ناتوانن ده‌ستیان به‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بگات.

یەكەم، هێڵی ئینتەرنێت بە تەواوەتی لە سەرانسەری عێراق راگیرا و وەستێنرا، ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ چوارشەممه‌ حكوومەتی عێراق ژمارەیەك تۆڕی كۆمەڵایەتی وەك فەیسبووك و واتسئاپی راگرتبوو.

هاوكات له‌ كاتژمێر 5ـی به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ به‌غدای پایته‌خت راگه‌یه‌ندراوه‌ و ماوه‌ی كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه.

Back to top button