عەزیز وەیسی: راگەیاندنی كۆتایی هاتنی داعش لە عێراق سیاسی بوو نەك سەربازی
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لیوا عەزیز وەیسی تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكاریی ناوچه‌كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه و باس له مه‌ترسیی داعش ده‌كات له ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هۆشدارییان له مه‌ترسیی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دا.
لیوا عەزیز وەیسی باس لە كۆتایی داعش دەكات لە عێراق و دەلێت” راگەیاندنی كۆتایی هاتنی داعش لە عێراق سەربازی نەبوو بەڵكو سیاسی بوو، چونكە داعش لەرووی سەربازی و فكری و سەركردایەتی دا هێشتا ماون و هێشتا لەرووی فكریەوە كاران لەناوچەكەدا و هەروەها خۆیان حەشار داوە”.
وەیسی باس لەوەش دەكات كە راستە داعش لەرووی خاكەوە هیچ خاكێكیان بەدەستەوە نیە، وە هیچ ویلایەتێكیان نەماوە، بەڵام لەرووی سەربازی ماون و خۆیان حەشار داوە و چاوەروانی دەرفەت دەكەن، دەلێت” شێوازی شەری ئێستای داعش مەترسیدارترە لە پێشتر.
هەروەها فەرماندەی فەرماندەی زێرەڤانی لەبارەی ئەو دەنگۆیەی كە گوایە داعش ئێستا ویلایەتی هەیە لەعێراق دەلێـ”تا ئێستاش ده‌یانه‌وێت له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه باری ده‌روونیی خه‌ڵك تێك بده‌ن و مه‌عنه‌ویاتی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه باس له دروستكردنی ویلایه‌ته‌كان ده‌كرێ ئەم دەنگۆیان بۆ لایانی مەعنەوی خۆیان و لایانگرانی خۆیانە مەگەر نا هیچ خاكێكیان بەدەستەوە نەماوە”.
لەبارەی پێگەی ئێستای داعش و مەترسیەكان فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی عەزیز وەیسی دەلێـ” داعش ماوه و مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه مه‌وقعیه‌تی دیاریان نییه، جاران دیار بوون، ده‌مانزانی چۆن و له كوێن، کەچی ئێستا بوونه‌ته پارتیزان، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییەکانی ئێمه به ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌وه چاوكراوه‌ن لە حاڵەتی ئامادە باشی دان بۆ هەر رووبەروو بوونەوەیەك لەناكاو دژی داعش.
لەبارەی دەركەوتنەكانی داعش لەناوچەكە لیوا عەزیز وەیسی دەشلێـ” له باشووری مووسڵ و به‌عاج و مه‌خمووریش بینراون وبەڵام جێگایان نییه، چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و دەرفەت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی ئەنجام بدەن”.