سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق 12 خاڵ بۆ جێبه‌جێكردنی داوای خۆپێشانده‌ران ده‌خه‌نه‌ڕوو
سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و 12 خاڵیان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی وڵاتەکەیان، دیاری کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-10-2019، سەرۆکایەتیی کۆماری حێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر رێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراتیەت و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەوانەی گێرەشێوێنی دەکەن، کراوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر 12 خاڵ كراوه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: پێویسته حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپێشاندانه‌كان كۆ ببێته‌وه، بۆ تێگه‌یشتن له داوا و ماف و خواسته‌كانیان، له پێناوی گۆڕانكاری و چاكسازی و پێشخستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی، به‌وهۆیه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران پێك ده‌هێنرێت.
دووه‌م: حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی له چاكسازی ژێرخان و ئابووری و حكوومی ده‌كه‌ن، به‌رنامه و پلانی ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك بخه‌نه‌ڕوو، یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدرالی له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربچوێنرێن.
سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاره زلهێزه‌كان ببنه‌وه.
چواره‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و باشتركردنی ژیانی گه‌نجان، به دامه‌زراندن له كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت و گرنگیدان به پێدانی قه‌رزی بچووك بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
پێنجه‌م: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح له ناوچه جیا جیاكان، تا ده‌رفه‌تی زیاتری كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنرێت.
شه‌شه‌م: ده‌ستكردن به دیالۆگی نیشتمانیی و ئاشته‌واویی و هه‌نگاونان بۆ چاكسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسته‌قینه له كۆمه‌ڵگای عێراق.
حه‌وته‌م: هاووڵاتییان سامانی عێراقن و دووپات له ماف و شكۆ و ئازادییه‌كانیان كراوه‌ته‌وه.
هه‌شته‌م: بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی نیشتمانی دراوه، بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری گه‌وره له وه‌زاره‌ته‌كان و ڕاگه‌یاندنی پلانێكی گه‌وره‌ی چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان.
نۆیه‌م: داواكردن له ڕۆشنبیر و توێژه‌رانی عێراق بۆ به‌شدارییان له چاكسازی به خستنه‌ڕووی بۆچوون و بیرۆكه و پێشنیازی خۆیان.
ده‌یه‌م: ڕێزگرتن له خۆپێشاندانی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی، داواكردن له خۆپێشانده‌ران بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێ بۆ مه‌رامی سیاسی سواری سه‌ر شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان بن.
یازده‌یه‌م: ئاراسته‌كردنی میدیاكانی عێراق به هه‌موو ئامرازه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆكاری خۆشكردنی ئاگری فیتنه و پێویسته هه‌نگاو و كار بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی موڵكی گشتی بنێن.
دوازده‌یه‌م:كاكردن بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره و زۆری نیشته‌جێبوون له پارێزگا جیا جیاكانی عێراق، به ئامانجی پێشخستنی بار و گوزه‌رانی ژیانی گه‌نجان، تا هه‌م بتوانن كار له‌و پرۆژانه بكه‌ن، هه‌میش به‌هۆی زۆربوونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نرخ داده‌به‌زێ و توانای ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆخۆیان فه‌راهه‌م ده‌بێت.