كۆماری عێراق لە بارەی موسڵ بڕیارێك دەردەكات
خواكوڕك
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە دەست(خواكوڕك)كەوتووە, ژمارە(44)ی ساڵی 2016لەسەرە تێدا بڕیار لە بارەیی پارێزگای موسڵ دەدات, بە پێی نوسراوەكە هەر گۆڕانكاریەك لە باروودۆخی ئیداریو سیاسی ناوچەكەدا بكرێت, پێچەوانەی دەستوری عێراقەو دەشلێت” قابیلی قبول نیە”
لە بەشێكی بڕیارنامەكەی سەرۆكایەتی كۆمارداهاتووە” بەپێ دەستوور و یاسا كاپێكراوەكان ھەموان كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی ھێز وتواناكان بۆ رزگاركردن و ئاوەدان كردنەوەی گەرانەوەی بارودۆخی پارێزگاكە، چارەنووسی پارێزگاكەش لە دوای رزگاركردنی دەستی رۆڵەكانیەتی.
خواكوڕك وێنەی بڕیارنامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاو دەكاتە هاوپێچ لەگەڵ دەقی بڕیارەكە بە كوردی:
بڕیار – ژمارە (٤٤)ی ساڵی ٢٠١٦
پارێزگای نەینەوا بە ھەموو ناوچە ئیدارییەكانیەوە تاپێش ٢٠٠٣/٣/١٩ پارێزگایەكی عێراقیە لە لایەن دەستوورەوە چاودێری دەكرێت ،یاساكانی عێراقی كارپێكراو دەبێت تێدا و ھەر گوڕانكاریەك لە بارودۆخی ئیداری و یاسایی تێیدا پێچەوانە دەستوری عێراقە قابیلی قبول نیە و كارپێنەكراوە، “لە لایەن گەلی عێراقەوە “، لە رێگەی نوێنەرەكانیانەوە تەواوی ئەو پێشنیار و بیروبۆچوونانەی كە ھەیە دەكریت گەنگەشە بكریت دوای رزگاری تەواوەتی و گەرانەوەی ھەموو یەكە ێیدارییەكان و ھاتنەوەی تەواوی كۆچبەران بۆ پارێزگاكە .
بەپێ دەستوور و یاسا كاپێكراوەكان ھەموان كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی ھێز وتواناكان بۆ رزگاركردن و ئاوەدان كردنەوەی گەرانەوەی بارودۆخی پارێزگاكە، چارەنووسی پارێزگاكەش لە دوای رزگاركردنی دەستی رۆڵەكانیەتی ..
ئیمزا
فواد معصوم
سەرۆكی كۆمار