یەكێتی بۆ سەركووت كردنی خۆپێشاندان لەكەركووك دوو فەوجی پێشمەرگە دەنێرێتە ئەم شارە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند ئەمرۆ پێنج شەممە، دوو فەوجی سەر بە یەكەی حەفتای پێشمەرگە جوڵەیان كردووە بۆ ناو شاری كەركووك بۆ پاڵپشتی حشدی شەعبی لە ئەگەری خۆپێشاندان بۆ سەركووت كردنی خۆپێشاندانەكان”.
سەرچاوەكە هەروەها گوتیشی بەرە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەنهێنی لە بەرەبەیانێكی تاریكدا دوو فەوجی سەر بە یەكەی 70ی رەوانەی كەركووك كردووە سەرچاوەكە هۆكارەكە بۆ ئەگەری خۆپێشاندان لە كەركووك و پاڵپشتی كردنی حشدی شەعبی لە سەركووت كردنی خۆپێشاندان ئەو فەوجانە چوونە”،
بەپێی زانیارییەكانیش یەكێك لەو دوو فەوجە فەوجی شێرە شەلە و لە فەوجەكانیش یەكێكیان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەركوك و ئەوی تریشیان لە مەڵبەندی یەكێتی كەركوك جێگیر كراون.
شایەنی باسە هێزەكان بە تەیاركراوی نێردراونەتە كەركوك، ئەمەش دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی كە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغداد و شارەكانی دیكەی عێراقی هاتۆتە ئاراوە”.