لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێكرد چوار خۆپیشاندەری تر كوژان
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی عێراقی گرتەوە كە بە هۆیەوە 16ـە كەس كوژران, ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێكردەوە بە هۆیەوە چوار كەس كوژران.میدی
كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكردووەتەوە”.كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە گۆڕەپانی وەسبە لە گەڕەكی شۆرجەی بەغدا خۆپیشاندان دەستییپێكردەوە، جگە لە بەغداش خۆپیشاندان لە حەوت پارێزگای دیكەی عێراق هەیە و ئەمڕۆش چوار خۆپیشاندەری دیكە كوژران.
هەروەها رایانگەیاندووە كە بەیانی ئەمڕۆەوە ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییەكان بە هەموو شەقامەكانی بەغدا بڵاوەیان پێكراوە، هەر لە پۆلیسی فیدراڵی و تاوەكو پۆلیسی خۆجێی و هێزەكانی بەرگری شارستانی و هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق.
جیا لە بەغدا لە پارێزگاكانی: بەسرە، زیقار، میسان، واست، نەجەف، كەربەلا و دیوانیە خۆپیشاندان دەستیپێكردووتەوە و تووندوتیژیشی لێكەوتووەتەوە “بەتایبەتی باس لەوە دەكرێت لە نەجەف تاوەكو بەرەبەیان زیاتر لە 80 كەس برینداربوون، ژمارەیەك كوژراو هەن و، رێگری لە كاری رۆژنامەڤانان كراوە و دەستبەسەركراون”.
هەروەها لە تەواوی عێراق هێلەكانی ئینتەرنێت وەستێنراون