هاوپەیمانی نێودەولەتی لە بارەی مامەڵەی نادروستی پۆلیس بەرامبەر خۆپیشاندەران هۆشداری دەداتە عێراق

دوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی عێراقی گرتەوە, بە تایبەت لە بەغدا دوێنێ‌ و ئەمڕۆ توندو تیژی لێكەوتەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران, بەهۆییەوە حكومەتی عێراق هێلەكانی ئینتەرنَتی پچڕاند و سوپا رێگاكانی داخست و قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێندرا, ئەمە جگە لەوەی شەوی رابردوو دەنگی تەقە بەرووی هاوڵاتیان زۆر بیستراوەیە بە هۆیەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی هۆشداری بە عێراقییەكان دەدات.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوە لەناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە، سەرەتا باس لە هاوەنبارانكردن دەكرا، بەڵام دواتر بڵاوكرایەوە كە تەقینەوە بوە و زانیاریی وردیش لەبارەی تەقینەوەكانەوە نییە.

هێزێكی زۆری سوپاش بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە دەروازەكانی ناوچەی سەوزیان داخستوە، كە بەوتەی نەجاح شەممەری وەزیری بەرگریی عیراق جوڵاندنی ئەو هێزانە بۆ پارێزگاریكردنە لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و باڵیۆزخانەی وڵاتان.

لای خۆیەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ئاشكرایكرد، دامەزراوەكانیان لە ناوچەی سەوز پارێزراون و هیچ دامەزراوەیەكیان نەكراوەتە ئامانج، بەڵام بەمافی خۆیانی دەزانن وەڵامی هەر دەستدرێژییەك بدەنەوە.
Back to top button