سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: پێشوزای لە بالیۆزی كەنەدا لە عێراق دەكات
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی ١٠ی ٢٠١٩، پێشوازی لە پۆل گیببارد، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كرد, پەیوەندیەكانیو نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەداو هاوكاریەكانی ئەو وڵاتە پێششمەرگە تاوتوێكران.
پۆل گیببارد، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم: ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی كەنەدا.
هاوكات ستایشی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بە رۆڵی ژنان كرد لە دامەزراوەكانی حكوومەتدا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەكان و یارمەتیدانیان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.