شارپرێس داوای لێبوردنی كرد
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی كە ماڵپەری شار پرێسی نزیك لە یەكێتی هەوالێكی بڵاوكردەوە, كە باس لە سامانی بنەمالەی بارزانی دەكاتدەڵێت خاوەنی 600 ملیار دۆلارن, ئەگەر چی شار پرێس پێشوتر پێشینەی چەواشەكاری هەبوو, بەڵام بۆ بەلا رێدانەبردنی راستیەكان و بوونی گومانی گەورە لەسەر سەرچاوەی هەواڵ كە ماڵپەرەكە بەكاری هێناوە, ماڵپەری (خواكوڕك) لە رێگای تیمی بەدواداچونی هەواڵی بەدوا داچونی بۆ سەرچاوەی ئەم هەواڵەكرد, كە(شارپرێس)دایناوە, دەركەوت كە لە بەلجیكا هیچ رۆژنامەیەك بەناوی “Brussels-Bruxelles” نیە, بۆیە خواكوڕك بۆ راستكردنەوەی هەواڵەكەیان لە 6/12/ 2016 بە مانشێتی (رۆژنامەیەكی نزیك لە یەكێتی سەرچاوەی ساختە بەكاردێنێت) هەواڵێكی بڵاوكردەوە راستیەكانی تێدا روونكرانەوە.
هەر پەیوەست بەم هەواڵە سەرنوسەری ماڵپەری (شارپرێس) دوای ئاشكرا بوونی راستیەكان پۆزشی بۆ خوێنەرانو هەموو ئەوانەی تۆمەتی بۆ هەڵبەستوون هێناوەتەوە دەنوسێت” بوێری هەر ئەوەنیە تۆ رەخنەگرێكی باش بیت لەوی دی، سەلماندن و مانای بوێری ئەوكاتە كامڵ بێت، لەپاڵ رەخنەگرتنی ئەوی دی، قبوڵی رەخنەش بكەیت و لەكاتی روودانی هەڵەدا رەخنە لەخۆشت بەئەركێكی رەخنەگرانە بزانیت.
كەماڵ رەئوف وەك سەرنووسەری شارپرێس دەشڵێت” لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە, داوایی لێبوردن لەخۆێنەرانی شارپرێس و هەموو ئەوكەسانە دەكەم كە لەهەواڵەكەدا ناویان هاتوە”.
شایانی باسە پێشتر چەندین هەواڵی لەم شێوەیە لە میدیای سێبەر و فەرمی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بڵاو كراوەتەوە، كە بۆتە هۆكاری سەر لێشێواندنی خەڵك لە راستیەكان، بەشێوەیەك دۆخێكی بەدیاری كراوی لەپارێزگای سلێمانی دروست كردووە كەخەڵك بەتەواوەتی نازانێت راستیەكان چیە!! ئەم داوای لێبوردنە لەكاتێكدایە، كە چاودێرانی میدیای دەلێت ئەم جۆڕە هەواڵانە هیچ جیاوازیەكیان لەگەڵ مامەڵەكردن یان بازرگانی كردن بەمرۆڤ نیە، چونكە ئەمەش جۆڕێكە لەبازرگانی كردنی سیاسی و بەدەست هێنان دەنگ و رەش كردنی ئەوی تر لە سیاسەتدا، هەر بۆیە چاودێرانی بواری میدیای دەلێن بۆ لەناو بردنی ئەو هەرەشە و ئیرهابە فكریەی كە لەمیدیاوە ئاراستەی ناو كۆمەڵگە دەكرێت، پێویستە چاو بە یاسای رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان دا بخشێنرێتەوە بەشێوەیەك كە تێدا یاسا حاكم بێت لەسەر ئاستی ئازادی رادەربرین و پێشەڵكردنی مافی خەڵك لەمیدیا و ئەو جۆڕە بازرگانیە بەمرۆڤ لەرێگای میدیا دا دەكرێت.