میدیایەكی نزیك لەیەكێتی و گۆڕان شكەستی پرۆژەی ئەو دوو حزبەی لەبەغدا راگەیاند
خواكوڕك
ئێن ئارتی لە راپۆرتێكی شیكاری دا لەسەر فرۆشی نەوت و رادەست كردنی بەبەغدا پرۆژەی شەكەستی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی راگەیاند و دەلێت هەناردە كردنی نەوتی كوردستان لەرێگای سۆمۆوە زیان بە مووچە خۆڕ و بودجەی كوردستان دەگەێنێت و لە بەراوردەكەی دا دەلێت بەسەربەخۆی فرۆشتنی نەوت قازانجی زیاتر بۆ فەرمانبەر دەستبەر دەكات.
پێشتر یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو گوایە پرۆژەیەكیان لەیاسای بودجەی عێراق جێگیر كردووە، كە 300 هەزار بەرمیل نەوت لەنەوتی كەركووك و 250 هەزار بەرمیل لە نەوتی كوردستان رادەستی بەغدا بكرێت، بەڵام بەپێی بەراورد كاری ئەو كەناڵە پرۆژەی پێشنیار كراوی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو شكەست پێهێنانی هەرێمی كوردستان لەدانی مووچەی بە فەرمانبەران.