شاندێکی ئەمریکی لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشوازی کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی سیناتۆر تامی باڵدوین لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا .
لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی ستیڤن ڤەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێربەرێوە چوو ، چەند تەوەرێک وەک چالاکی شانە نوستووەکانی داعش ، چۆنیەتی پێوەندییەکانی هەولێر وبەغدا و بارودۆخی ئاسایشی ناوچەیی تاوتوێ کران .
مەسرور بارزانی بە ئاماژەدان بە بەردەوامی گفتوگۆکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا گووتی لێکتێگەیشتنێکی باش لە نیوان هەردووک لا هاتۆت ئاراوە و هیوادارین لە سەر بنەما دەستووریەکان بگەینە ڕێکەوتن .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەی وابوو ، بارگرژییەکانی ئیستا لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەدا نییە .
سەبارەت بە جموجوڵەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق گووتی ، بە هەڕەشەیەکی گەورەی دەزانم و پێویستە بە هەماهەنگی هەمە لایەنە پێش بە چالاکیەکانیان بگیرێت