سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بڵاو دەکاتەوە .

لەم پرسە نامەیەدا کە مەسرور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزدەین مستەفا رەسول ئاراستەی کردووە ، باس لە رۆڵ و کەسایەتی پرۆفیسۆر  دەکات لە بزاڤی روناکبیری ئەدەبی کوردیدا

پرۆفیسۆر عیزدەین مستەفا رەسول

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

 

بەداخێکی زۆرەوە کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کوردستان پرۆفیسۆر عیزدەین مستەفا رەسول -م بیست .  د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە، بۆیە لە دەستدانی ئەم نووسەر و ئەدیبە گەورەیەی کورد زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە کوردستان. پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەکەی و نووسەرو رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم. خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و یادی مامۆستا عیزەدینیش هەمیشە هەر زیندوو بمێنێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2019/10/3

Back to top button