سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی دەکات

 

ئەمڕۆ لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو تامی باڵدوین سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری کرد .

 

لەم کۆبوونەوەدا دۆخی هەمە لایەنەی عێراق بە گشتی و تایبەت باسی پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هاتە ئاراوە ، باس لە کێشە سەرەکیەکانی نیوانیان کرا کە بریتی  بوون لە بەشە بودجە و نەوت ، هاوکات پێوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان تاوتوێ کراو ، چۆنیەتی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکانیش لە هەرێمە و بۆ شوینەکانی خۆیان بەشێکی تری ئەم کۆبوونەوەی بۆخۆی تەرخان کرد .

 

هەر لەم کۆبوونەوەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆی ئاراستەی ئەمریکا کرد کە لە کاتی شەڕی داعش بە هاوکاری و پشتگیری ڕۆلی سەرەکی گێراوە لە شکست پێ هێنانی داعشدا .

 

شاندی ئەمریکی وێرای بەرز نرخاندنی رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ، بەردەوامی خۆیان بۆ پشتگیری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە .

 

Back to top button