رێكخراوی لێبوردەیی نێودهوڵهتی رهخنه ئاراستەی بهغدا دەکات
ڕێکخروای لێبوردەیی نیو دەوڵەتی(ئهمنیستی ئینتهرناشناڵ) ڕەخنە لە حکومەتی ناوەندی بە غدا دەگرێت سەبارەت بە دەستکراوەیی هێزە ئەمنیەکانیان لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی و داوا کات ڕێگری لە کوشتنی بە لێساوی خەڵکی سڤیل بگرێت .
هاوکات داوا لە حکومەت دەکات لیکۆڵینەوەی ورد لە سەر چۆنیەتی کوشتنی خۆپێشاندەران بکرێت ، چوونکە قیزەونترین دیاردەی هیزە عێراقیەکان ئەوەیە بەردەوام بە زەبروزەنگ وڵامی داخوازی نارازیان دەدەنەوە .
لە کۆتایی داوا کاریەکەی ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی دا هاتووە ، حکومەت پێویستە هێڵە گشتیە خزمەتگوزاریەکانی ئەنتەرنێت کە چەند رۆژێکە ڕاگیراوە کارا بکاتەوە ، کە ئەوە خۆی بەشێکە لە نەبوونی خزمەتگوزاری کە کۆمەڵگا بۆی هاتۆتە سەر شەقامەکان