ئاماری کوژرا و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە بەرز بوونەوە دایە
سەرچاوەیەکی هەواڵی تایبەت بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە بەغداوە دەڵێت بە هۆی پچڕانی ئەنتەر نێت ، پەیامنێران ناتوانن ئاماری دروست بڵاو کەنەوە .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات ئاماری کوژراوان تا ئیستا لە25 کەسی تیپەڕ کردووە ، هاوکاتیش ئۆرۆ نیوز فارسی باس لە کوژرانی 21 کەس و بریندار بوونی 400 کەس دەکات .
هەر هەمان سەرچاوە کە خۆی شایەتی ڕووداوەکانە بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) ی روون کردەوە ، هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە سەربانە بەرزەکانەوە بە قەنناس خۆپێشاندەرانیان پێکاوە .
وەک دوایین زانیاریش هاوکات لە گەڵ بەغدا سێ شاری ناسریە ، عەممارە و حەلە هاتوچۆی شەوانەیان لی قەدەغە کراوە .
ئۆرۆنیوز دەنووسێت هەر ئەمڕۆ لە شاری ناسریە 7 کەس و لە شاری عەممارە 4 کەس کوژراون