برنج بەرامبەر زبڵ و خاشاك .. گوندێکی فیلیپینی خۆی ڕزگار دەکات لە پاشەڕۆی پلاستیکی

دەسەڵاتدارانی حکومی لە گوندی بایانان لە فیلیپین کە دەکەوێتە دەورووبەری مانیلای پایتەخت هەوڵ دەدات بەرەنگاری پاشەڕۆی پلاستیکی بـبێتەوە لەڕێی پێدانی برنج بەرامبەر کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك و لەلای خۆیانەوە لایەنی پەیوەندیدار ئەم پاشەڕۆیانە وەردەگریت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست لەناوی بـبات بۆ پارێزگاری لە پاك و خاوێنی ژینگە بکات.

فیرۆنیکا دولۆریکو یەکێکە لە پشتگیری خوازانی ئەم پرۆگرامە گوتی 14 کیلۆگرام زبڵی پلاستیکیم کۆکردوە و 7 کیلۆ برنجم پێ درا ئەمەش یارمەتیەکی باشە بۆ ئێمە وهەروەها پارێزگاری ئەم گوندە ڕوونی کردەوە کە خەڵکی گوندەکەی توانیان 213 کیلۆگرام کیس و شووشە و جانتای پلاستیکی کۆبکەنەوە و بۆیە برنجیان پێ دەدەن چونکە ژەمە خۆراکێکی سەرەکیە و نڕخی هەر کیلۆیەك دەگاتە 30 – 40 بیزۆ کە دەکاتە 70 , 0 دۆلار.

سەرچاوە : روێترز

Back to top button