سروە عبدالواحید بۆ كەناڵێكی عێراقی خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکان کاری لەشفرۆشی دەکەن

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا كە دوێنی 6ی 12ی 2016 پەخش كرا، هەریەكە لە عالیە نوسەیف و سروه‌ عبدالواحید بەشداری بەرنامەیەكی كەناڵی دیجلە بوون و لەبەرنامەكەدا سروه‌ عبدالواحید ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق گوتی خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكان كاری لەشفرۆشی دەكەن.

لەدیمانەكەدا جگە لەوەی داوای كرد حكومەتی عێراق بگەرێتەوە بۆ كەركووك و كەركووك لەدەستی پارتی و كورد دەربێنێت كە خەریكی كەمال كەركووكی هەموو عەرەبەكان لە كەركووك دەردەكات، دەلێت خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكان كاری لەشفرۆشی دەكەن.

هەروەها سروە عبدالواحید دەشلێت پێویست ناكات ئەو پارەی بۆ پێشمەرگەش دانراوە بدرێتە هەرێمی كوردستان پێویستە خۆی دابەشی سەر پێشمەرگە بكات و دەلێت هەموو پێشمەرگە نا بەڵكو كەمێك لە پێشمەرگەكان ئەوانی تر میلیشیا حزبن.

 

Back to top button