ئایە توڵلا سیستانی ڕاگەیەندراوێک لە سەر خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە

 

ئایەتوڵلا سیستانی ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و داواش لە هێزە ئەمنیەکان دەکات خۆیان لە توند و تیژی  وئازاری خۆپیشاندەران بپارێزن .

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکووم کردنی توند و تیژیەکان کە لەم چەند رۆژەدا هاتوونە ئاراوە و بوونەتە هۆی هۆی کوژرانی چەندین کەسی سڤیل داوای هێور کردنەوەی دۆخەکە دەکات .

 

لەم راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ هەینی لە لایەن ئەحمەد ئەلسافی ، یەک لە نوێنەرانی سیستانی لە شاری کەربەلا خوێندرایەوە ، تەیدا هاتووە حکومەت و کەسایەتیە سیاسیەکانی کار بەدەست  وڵامدەری ویست و داخوازیەکانی خەڵک نەبوون و ڕێگریان لە گەندەڵی نەکرد  و خۆشیان هیچ ئەرکێکی تایبەتیان بە جێ نەهێنا .

لە کۆتاییدا ئایەتوڵلا سیستانی هەموو نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە تاوانبار دەزانێت و دەڵێت ئەوان بەرپرسی ئەم دۆخەی ئێستاکەن .

 

نارازیانی عێراقی
Back to top button