گرووپێکی چەکدار پێش تیرۆری ئایەتوڵلا عەلی سیستانی دەستگیر کران

پارێزگاری نەجەف بە کەناڵی تلویزیۆنی (ا لمیادین ) ی ڕاگەیاندووە : گرووپێکی چەکدارخۆیان گەیاندبووە گەڕەکە کۆنەکانی شاری نەجەف ، کە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران .
لویی ئەلیاسڕی گووتی : هاتنی ئەوگرووپە چەکدارە بۆ تیرۆرکردنی ئایەتوڵلا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بووە .
سەرەڕای ئەوەی ئەو هەواڵە لە راگەیەندراوەکانی ئیراندا دەنگدانەوەی هەبووە بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ئۆفیسی ئایەتوڵلا سیستانی هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە .
بەشێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن ، گرووپەکە سەر بە ئێرانن بەلام بۆشوێن پێ گوم کردن ، ئێران گرینگی تایبەتی بە هەواڵەکە داوە .
سەرچاوە دۆیچەوێلە