فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە کوردستان دەکوژرێت

 

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی سەرهەنگ بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ناوچەی پێنجوێن گیان لە دەست دەدات

 

 

وەک میدیاکانی سەر بەسوپای پاسدارن ئاشکرای دەکەن ، “سەرهەنگ مەحمود تەوەکولی ” کە جێگری فەرماندەیی  گرووپی ” دۆزینەوەی شەهیدان ” ە لە ناوچەی پێنجوێن لە ناو سنووری هەرێمی کوردستان ، لە کاتی گەڕاندا ، مینێک پەیدا دەتەقێتەوەو گیان لە دەست دەدات .

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن سەرهەنگ محمود تەوەکولی یەک لەو پاسدارانە بووە لە شەڕی عێراق ئێراندا لەو ناوچە بەشداری شەڕەکانی کردووە و شارەزای بووە لە بینینەوە تەرمە بەجێماوە ئێرانیەکان .

Back to top button