فەرەنسا مانگێک مۆلەت بە ئەمریکا ئێران دەدات
دوای ئەوەی فەرەنسا دەستپێشخەری بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ڕاگەیاندو داوای گفتوگۆی ھەردو وڵاتیكرد وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند ئەگەر لە ماوەی مانگێكدا ئێران و ئەمریكا رێك نەكەون ئاڵۆزیەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەدەستێنن.
ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: ھەنگاوەكانی ئێران بۆكەمكردنەوەی پابەندبوونەكانی بەرێككەوتنی ئەتۆمی، دەتوانێت ببێتە پریشكی هەڵگیرسانی ئاڵۆزی نوێ لەناوچەكە.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: پێویستە لە ماوەی مانگێكدا واشنتۆن وتاران هەوڵبدەن لە رێگەی گفتوگۆ ودانوستانەوە كێشەكانیان چارە سەربكەن