خۆپیشاندەران وێنەی نوری مالیکی لەسەر بارەگاکانی حزبەکەی هێنایە خوارەوە

دوای ئەوەی زنجیرەیەک خۆپیشاندان پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە لەگەڵ ئەوەی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ به‌غدا و به‌شێك له‌ پارێزگاكانی ڕاگەیێندرا، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له‌ دژی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه‌، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لەپارێزگای دیوانیە هەڵیان کوتایە سەر بارەگای حزبی دەعوەو وێنەی نوری مالیکیان هێنایە خوارەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی دەردەکەوێت کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای دیوانیه‌، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی ده‌عوه‌ له‌ پارێزگاكه‌ و وێنه‌ی نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراقیان له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ خسته‌خواره‌وه‌.

لەگرتە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت کە له‌ ته‌نیشت وێنه‌ی محه‌مه‌د باقر سه‌در وێنەی مالیکی هه‌ڵواسراوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراقی.

 

Back to top button