فرسەت سۆفی: تاونباری کوشتنی خێزانە کوردەکەی ڕۆژئاوای کوردستان توندترین سزا وەردەگرێت
دوای ئەوەی خێزانێکی پێنج کەسی کە خەلکی ڕۆژئاوای کوردستانن لە هەولێر دەژین لەلایەن کەسێک بە چەک کوژران، ئاسایش دوای چەند کاتژمێرێک تاوانبارەکەی دەستگیرکرد، کەمێک لەمەو بەر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانى خانەوادەى خێزانە کوژراوەکەى گوندی پیرڕەشی هەولێری کرد و ڕایگەیاند تاوانبارەكە توندترین سزا وەردەگرێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکەی پیرەڕەشم کردووە کە دڵنیایی دەدەین کە تاوانبار دەگاتە سزای یاسایی خۆی و توندترین سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێندرێ.
پارێزگاری ههولێر راشیگهیاند: ئێستا لێكۆڵینهوه رێچكهی خۆی گرتووه و بهردهوامه، له نزیكهوه ئاگاداری وردهكارییهكانی لێكۆڵینهوهكان دەبێت
جێی باسە ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە بكوژی ئهو خێزانه 5 كهسیهیان دەستگیر كردووە، كە دانیشتووی گوندی پیڕرهشی سهر به ناحیهی كهسنهزانن له پارێزگای ههولێر و لهسهر مامهڵهیهكی كڕینی خانوو، ههر پێنجیان به چهك كوژران