بەبڕیاری دادگای دەستوری تورکیا سری سورەیا ئۆندەر سەرکردەی هەدەپە ئازادكرا
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووریی توركیا بڕیاری دا “مافی ئازادیی راده‌ربڕین”ی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئەنكەرای هه‌ده‌په، سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر پێشێل كراوه، ٢٦ه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ كه پێشتر به تاوانی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، ناوبراوی به زیندانیكردن مه‌حكوم كردبوو، بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.
ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی بڵاوی كردەوە كە لە دوای بڕیاری ٢٦ەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستانبوڵ، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنكەرای ھەدەپە، سری سورەییا ئۆندەر لە بەندیخانەی کاندرا ئازاد کرا.
ئەگەرچی پێشوتر سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر له‌لایه‌ن ٢٦ه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به تاوانی “پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردن مه‌حكوم كرا و سزاكه‌شی په‌سه‌ند كرا، ئۆنده‌ر داواكارییه‌كی كه‌سیی ئاڕاسته‌ی دادگای ده‌ستووریی توركیا كردبوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێی بڕیاری دادگای ده‌ستوورییدا، دادگا دووباره تاوتوێی دۆسیه‌كه‌ی ئۆنده‌ری كرده‌وه و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.