سوودێکی زۆر گرنگی سێو دۆزرایەوە

سێو یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ كه‌ خه‌ڵك زۆر حه‌ز به‌خوارنی ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌یش پزیشكان ده‌ڵێن سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی خۆشه‌ چه‌ندان سوودیشی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌، هه‌روه‌ها خواردنی یه‌ك سێو ڕۆژانه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پزیشك به‌دووربیت.

سێو نزیکەی ١٠٪ـی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان دابین دەکات کە جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی پێیانە، زانراویشە کە ڤیتامین سی کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ بەهێزترکردنی سیستەمی بەرگری لەشمان.

هەروەها توێکڵی سێو هەردوو مادەی “کیرسیتین” و “فلافۆنۆید” لەخۆدەگرێت، کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدەکان و دژە هەوکردنەکان دەردەخەن، کە ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، بە تایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێش، کە توێژەرە ئەمریکییەکان لە زانکۆی واشنتۆن سەرپەرشتیان کردووە، ئاشکرایکردووە، کە هەندێک لە پێکهاتەکانی ناو سێو، پێدەچێت یارمەتیدەر بن لەسەر ڕێگەگرتن لە هەندێک نەخۆشی، کە دەبنە هۆکاری قەڵەوی.

Back to top button