یوڤانتوس شوێنگره‌وه‌ی کریستیانوی ده‌ست نیشانکرد

یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی به‌ دوای شوێنگره‌وه‌ی کریستیانو رۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاریزانێکی له‌ خولی ئینگلیزی کردۆته‌ ئامانج.

رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات ( هاری که‌ین ) ی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام په‌لکێش بکات له‌ میرکاتوی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا.

هه‌مان رۆژنامه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ بۆچی یۆڤانتوس ده‌یه‌وێت ئه‌و کاره‌ بکات گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان کریستیانو رۆناڵدۆ و گوانزالۆهیگواینی ئه‌رژه‌نتینی و هه‌روه‌ها نزیک بوونه‌وه‌ی رۆشتنی ماریو ماندۆزۆکیج له‌ مانگی کانوونی دووه‌م .

هه‌ریه‌ک له‌ یانه‌کانی مانچسته‌ریونایتد و ریاڵ مه‌درید و چڵسی شان به‌شانی یانه‌ی یۆڤانتوس هه‌وڵی گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ڵ هاری که‌ین ده‌ده‌ن ، به‌ڵام دانی لیفی سه‌رۆکی یانه‌ی تۆتنهام له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌رداربوون له‌ که‌ین داوای بڕی 250 ملیون جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینی ده‌کات .

Back to top button