مەحموود عوسمان: دەست تێوەردانی مالیكی لەكوردستان ئێستا زیاتربووە.

خواكوڕك
گەورە بوونی درزی نێو مالی كورد دەرفەتی بۆ نەیارانی كورد خۆشكردووە كە دەست لە كارووباری ناوخۆی كوردستان وەربدەن, سیاسەتمەدارێكیش ئاماژە بۆئەوە دەكات تادێت دەستتێوەردان لە كارووباری ناوەخۆی كوردستان زیاتر دەبێت

د.مەحموود عوسمان، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق‌و سیاسەتمەداری كورد ڕاگەیاند: “ ئەو دۆخەی كە هەیەلە كوردستان دەرفەتی دەست تێوەردان بە نەیارانی كورد دەدات, لە ئێستادا كەس بەقەد نووری مالیكی، سوودی لە دۆخی ناوخۆی كوردستان نەبینیوە، ئەوەتا حەیدەر عەبادیش بێ دەنگە، چونكە شەڕەكە بەرۆكی ئەویشی گرتووەتەوە و دوورنییە ئێران و عێراقیش دەستوەردەنە دۆخی ناوخۆی كوردستان، چونكە ئەوە هەفتەیەك بوو گفتوگۆ دەستی پێكردبوو، بەس ئەم هەفتەیە دیدارەكان ساردبوونەوەیان پێوە دیارە”.
ئەو سیاسەتمەدارە گوتیشی: “دۆخی كوردستان زۆر ئاڵۆز بووە، حزبەكان بەرپرسیارن لەسەر ئەم دۆخەكە، چونكە دەستی نووری مالیكی لە كاروباری كوردستان زۆر زیاتر بووە و بەرەو زیاتریش دەڕوات، چونكە مالیكی گەورەترین كوتلەی لە پەرلەمانی عێراق هەیە و كاریگەری باشی لەسەر پرسی مووچە هەیە”.
لە كۆتایدا مەحمود عوسمان دەڵێت:” مالیكی وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر بە بارزانی و هەرێمی كوردستان، هەموو رێگایەك دەگرێتە بەر”.

Back to top button