کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان راگهیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی و دھۆك 33 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەوری و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.