لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە
بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ئەمساڵ و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی “خواكوڕك” سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ.
لە زانیارییەكان هاتووە، سبەی یەكشەممه مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەممه مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.
بۆ رۆژی سێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.