به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: لە دوو مانگدا 55 كه‌س ده‌ستگیر كراون

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی 55 کەسی راگەیاند کە لە ناویاندا 11 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر هەبون.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 2 مانگی رابردوو له‌كۆی 32 تاوان 55 تاوانبار ده‌ستگیر كران به‌م شێوه‌یه‌ :

١-ماددەی هۆشبەر: لە (4) تاواندا (11)تاوانبار دەستگیرکراون

٢-کوشتن: لە (6) تاواندا (8)تاوانبار دەستگیرکراون

٣-دزی: لە (20) تاواندا (33)تاوانبار دەستگیرکراون

٤-ساختەکاری:- لە (2) تاواندا (3)تاوانبار دەستگیرکراون

Back to top button