دوایین زانیاریی لەبارەی کردنەوەی تونێلی پیرمام – شەقڵاوە
بەرپرسێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیاری لەبارە كردنەوەی تونێلی پیرمام دەدات.
سدقی ئامێدی، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگا و بان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگەیاندووه، كاركردن له تونێلی پیرمام به‌رده‌وامی هه‌یه و رێگاكه ته‌واو بووه و ته‌نیا كێشه‌ی ته‌كنیكی ماوه ته‌واو بكرێت و كاریشی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ته‌واو بكرێت.
ئامێدی گوتیشی، پێشتر كێشه‌ی دابین كردنی پارهههبوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت و له‌ئێستاشدا پاره‌ی بۆ دیاریكراوه و ته‌نیا ماوه كاری كاره‌بایی و ته‌كنیكی ته‌واو بكرێت، هەروەها پلان دانراوه تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ته‌واو بكرێت و دواتر به‌ڕووی هاووڵاتیان و شوفێراندا بكرێته‌وه.
تونێلی شەقڵاوە – پیرمام (مەسیف) كە درێژییەكەی 2 كیلۆ مەترە و بەرێگاكەوە زیاتر لە 8 كیلۆ مەترە، 147 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و سەلاحەددین و شەقڵاوە بە دەڤەری هەریر دەبەستێتەوە.
تونێلی پیرمام کەوتووەتە ژێر شارەدێی پیرمام و شاری هەولێر بە گوندی کۆڕێ دەبەستێتەوە، کە رێگایەکی سەرەکییە بۆ سۆران و دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران.