ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق گەیشتە 93 كەس هەندێكیان بە قەناس كوژراون

دوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگاكانی خواروو ناوەڕاستی عێراقیان گرتەوە, تا ئێستاش خۆپیشاندانەكان بەردەوامن داوای چاكسازی و نەهێتشنی گەندەڵی و دەرچوونی ئێران دەكات لە نێو خاكی عێراق, میداكانیش ئاشكرای دەكەن ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ 93 کەس بەرزبووە و هەندێکیش لە خۆپیشاندەران و پۆلیس بە نیشانشکێن (قەناس) کوژراون.
ماڵپەڕی بی بی سی راپۆرتێكی لە بارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بڵاوكردەوە, كە تا ئەمڕۆ 93 كەس بە گولـلە پێكراون و ئاشكرای دەكات كە ژمارەیەكی زۆخۆپیشاندەرا لە رێگای چەند نیشانشکێنێکی نەناسراو, كوژراون كە لە نێوانیاندا دوو پۆلیس هەن.
مالپەڕەكە ئاشكرای كردووە كە خۆپیشاندانەکان تەنها شارە شیعییەکانی گرتووەتەوە، بە تایبەت شارەکانی بەغدا، دیوانیە، حیلە و عەمارە و ناسریە.ئەمەش بە هۆی بوونی گەندەڵی، بێ کاری و کەمی خزمەتگوزاری گشتی یەوەیە, ئێستا خۆپیشاندەران بە بێ‌ سەركردایەتی كردنێك خۆڕسكانە بەڕێوە دەچەن.
Back to top button