مەسرور بارزانی لە پەیامێكی پیرۆز بایی بە بۆنەی جەژنی جەمایێ بۆ ئێزیدیەكان رایدەگەیەنێـت حكومەت پابەندە بە كەمكردنەوەی ئازارەكانتان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمایێ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان دەكات وهەروەها پابەندی حكوومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری ئێزدییەكان دووپات دەكاتەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەكەی نووسیویەتی: “خوشك وبرایانی ئێزیدی لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدەوارین لە ژێرسایەی كەشی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی كوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن”.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هاتووە: “حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناكات بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان و قووڵتركردنەوەی گیانی بەیەكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان”.