بۆ ئالۆزكردنی دۆخی عێراق, ئێران لە رێگای ژمارەیەك قەناس بە دەست چەندین خۆپیشاندەری كوشتووە

دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی عێراق ژماریەكی زۆری خۆپیشاندەر كوژران كە لە ئێستا ژمارەیان بەرز بووەتەوە بۆ 93 كەس, خۆپیشاندەران رایدەگەیەنن كە ئەوانەی خۆپیشاندەران دەكوژن قەناس بە دەستەكانی ئێران و نۆكەرانی ئێرانن لە عێراق.
لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا دەردەكەوێت, خۆپیشاندەران دورشمی “عێراق ئازادە بۆ دەرەوە ئێران” دەڵێنەوە, یەكێك لە خۆپیشاندەران رایدەگەیەنێت كە ئەوانەی خۆپیشاندەران دەكوژن, كوڕ و نۆكەری ئێرانن سەیر كەن چەندین خۆپیشاندەر لە رێگای قەناس بەدەستەكانەوە كوژراون.
ئەو خۆپیشاندەرە دەشلێت:”كێ هەیە خۆپیشاندەران بكوژێت جگە لە قەناس بە دەستانی ئێرانی داگیر كار و نۆكەرانی ئێران, هەروەها دەشڵێت ناوەستین تا مافەكانمان نەستێنین و ئێران وەدەر نەنێین لە خاكی عێراق.
هەر لە بارەی بوونی قەناس بە دەست و كوژتنی خۆپیشاندەران فەریق روكن جەلیل روبەیعی فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا ئاشكرایكرد، هەوڵی دەستگیركردنی ئەو قەناسەیان داوە، كە لەشاری بەغدا خۆپیشاندەرانی دەكردە ئامانج، بەڵام بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.
Back to top button