سەركردەیەكی گۆڕان شاسوارعەبدولواحید خۆی كردۆتە گالتەجاڕی كوردستان
دوای ئەوەی لە عێراق زنجیرەیەك خۆپیشاندانی لە ژێر ناونیشانی كەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوون, لە كاتێكدا چاودێران پێیان وایە خۆپیشاندانەكان مەبەستدارن بۆ لادانی عادل عەبدولمەهدی, لەو كاتەی خۆپیشاندانەكان فراوان بوون نەوەی نوێ داوای خۆپیشاندانی لە هەرێمی كوردستان كرد, بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت شاسوار خۆی كردۆتە نوكتەی سیاسی وڵات.
د.سەیوان فەرەج، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆران لە بارەی بەیاننامەكەی گۆڕان ڕایگەیاند:” ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێـت بۆ لێدانە لە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و موئامەرەیە تا دەست بەو حكومەتە بكێشنەوەو بە حكومەتێكی شۆڤێنی شوێنی پێبگرنەوە.
هەروەها گوتیشی خۆپیشاندانەكان بەشێكی پەیوەندی بە هەوڵەكانی لادانی عادل عەبدولمەهدی بۆ نەرمی و واقیعبینیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.
هەروەها گوتیشی خۆپیشاندانەكان بەشێكی پەیوەندی بە هەوڵەكانی لادانی عادل عەبدولمەهدی بۆ نەرمی و واقیعبینیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان لەبارەی بەیاننامەكەی گۆڕان گوتی: ”شاسوار عەبدولواحید وای لەخۆی كردووە، خەڵك رقی لێببێتەوە، ئێستا كۆدەنگی هەیە لەناو هێزە كوردستانییەكان و هەوڵێك هەیە بۆ چاكسازی و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەم قسانە زیاتر لە نەشاز دەچێت, بووەتە نوكتەی سیاسی و بەم قسانەی سەركەوتن بەدەست ناهێنێت“.