گۆڕی گاندی هەڵدرایەوەو رووفاتەكەیان دزیوە لە سەر كێڵەكەیان نوسی ناپاك
دوێنێ هەینی گۆڕی مەهتامان گاندی كە 150 ساڵ بەسەر یادی لە دایك بوونیدا تێدەپەڕێت, بەشێك لە رووفاتی ئەو سەركردەیە كە بە سەركردەی رۆحی هیندستان دەناسرێت دزرا و لەسەر قەبرەكەشی نوسراوە “ناپاك”.
میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردەوە، بەشێك لە روفاتی گاندی لەو شوێنەی لەساڵی 1948ەوە تێیدا نێژراوە، دزراوەو تائێستاش نازانرێت كێ ئەو كارەی كردوە.
رونیشكراوەتەوە، لەسەر ئەو وێنەیەی گاندی، كە لەسەر قەبرەكەی دانراوە، بە بۆیاخی سەوز نوسراوە “ناپاك”.
لای خۆیەوە گۆرمیت سینگ سەرۆكی ئەنجومەنی ناوچەی “ریوا”ی هیندستان ئاماژەی بەوەداوە، وا دەردەكەوێت ئەو كەسانەی “ناتهورام گودسی”یان خۆشدەوێت (كە ئەو كەسە بوو گاندی كوشت) ئەو كارەیان ئەنجامداوە، پێویستە ئەو رقلێبونەوەیە بوەستێنرێت و بەزوترین كات تۆمەتباران بدۆزرێنەوە.
بەهۆی پشتگیریكردنی لە یەكگرتویی موسڵمان و هیندۆسیەكان، گاندی لەلای بەشێك لە هیندۆسە توندڕەوەكان بە “ناپاك” لە قەڵەم دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی خودی گاندی پابەند بوو بە ئایینی هیندۆسییەوە.