نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی كۆبوویەوە چەند داواكاریەكی خستە روو

پاش ئەوەی خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی خوارو ناوەڕاستی عێراقیان گرتەوە, ئەمڕۆ نوێنەری خۆپیشاندەران لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەو چەند داواكاریەكان خستە روو.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بە سۆمەریە نیوز-ی راگەیاندووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەناو بینای پەرلەماندا لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی عیراق لە كۆبوونەوەدایە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و جێبەجێكردنیان بەپێی یاسا گفتوگۆ دەكات.
دوێنێ هەینی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەمیانەی وتەكیدا داوای لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران كرد ئەمڕۆ شەممە لە پەرلەمانی عیراق ئامادەبن.
Back to top button