بزانە لە یاسایی بودجەی عێراق چۆن ئەو وڵاتە هەوڵدەدات كورت هێنانی بودجە كەم كاتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی 2017ی عێراق, ئەم ساڵیش بە دانانی كۆمەلێك باج لەسەر كەلوپەلی هاوردەكراو, وە زیاتركردنی باج لەسەر شمەك‌و خزمەت گوزاریە گشتی و تایبەتەكان هەوڵدەدرێت, كورت هێنان لە بودجە پڕبكەنەوە ئەمە وێڕای ئەوەی كە تاكو ئێستا بە “دەیەھا پلە باڵا و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی “كە ھیچ پێكھاتەیەكی ئیداری و حكومی نایانگرێتەوە لە لیستی خانەنیشان لە بری خانەنشینی راستەقینە خانەنشین كراون. كە ئەمەش بارگرانیەكی زۆری خستۆتە سەر بودجەی عێراق, لێرەدا ئاماژە بۆ ناوەڕۆكی موازنەی گشتی ٢٠١٧ ی عێراق دەكەین.
 
• بڕینی رێژەی 3.8 لە سەدا لە تەواوی 
• ڕاگرتنی دامەزراندن بە ھەموو جۆرەكانی
• زیادكردنی ڕێژەی 20% لە باج دانان لە سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نرخی فرۆشتنی ھەموو جۆرە كارت و یەكەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت
• زیادكردنی پێناسەی گومركی لە سەر ھەموو كالایەكی و شنەكێكی ھاوردە
• زیادكردنی بڕی ٢٥ ھەزاردینار بو ھەر بلیتێكی گەشتی ھێڵەكانی ئاسمانی دەرەوە و زیادكردنی بڕی ١٠ ھەزار دینار بو ھەر بلیتێكی ناوخۆ
• زیادكردنی باج لە سەر زەوی و یەكە مولكدارییەكان
• دانانی رێكاری باجی ناوخۆ بو فەرمانبەران لە كارو مامەڵەكانیان
• زیادكردنی نرخی “میری” ئاو و كارەبا و غاز لە سەر فەرمانبەران
• زیادكردنی نرخی بلیتەكانی نەخۆشخانە حكومیەكان و بنكە تەندروستی و نورینگە حكومیەكان
• زیادكردنی تێچوونەكانی پەروەردەیی خویندكاران و مامۆستا و خویندكارانی دەرەوە .
• دابنكردنی بڕی 619 ملیار دینار بۆ ئەنجاندانی ھەڵبژاردنی پارێزگاكان
• دابینكردنی 30% لە بودجە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش
• بەردەوامی دان بە خەرجكردنی مووچەی پەرلەمانتاران و وەزیر و پلە بالاكانی دەولەت و تەواوی دامودەزگا و فەرمانگەكانیان
• مانەوەی نرخە رەمزییەكانی موڵك و زەوییە بە كرێدراوەكانی دەوڵەت كە بە بەرپرسان دراون بەبێ ھیچ زیادكردنێك
• رەتكردنەوەی بڕیارێك لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران بە دەركردنی بڕیاریكی تایبەت بە مۆلەتی پێنج سالەی فەرمانبەران بە مووچەی بنەڕەتی چونكە دەركردنی بڕیاری لەو جۆرە ھاوڕا نابێت لەگەڵ ڕیككەوتنەكانی عێراق و سەندوقی دراوی نێودەولەتی
• نابی ھێچ بەرێوەبەرێكی گشتی یان پلەدارێك دابمەزرێت ئەگەر لە ستراكتۆری وەزارەتەكە بوونی نەبێت
• خانەنشین كردنی تەواوی ئەو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتی پلە حكومیە بالانەی كە شوێنێكی ئیداری و یان وەزاریان نیە و یان ئەوانەی كە لە پێكھاتە حكومیەكان ھیچ پێگەیەكی ێیداری جیبەجێكاری نیە
Back to top button