سەرۆک بارزانی جەژنی جەمایێ لە ئێزیدیەکان پیرۆز دەکات
سهرۆك مهسعود بارزانی، بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی “جهمایێ” ئێزدییان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنێت، ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
“بەناوی خودای مەزن و دلۆان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.
لەو بۆنەیەدا وێڕای جەختكردنەوە لە پابەندبوونمان بە هەموو بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان بە پێویستیشی دەزانم جارێكی تر پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕابگەیێنم و هیوای ژیانێكی ئاشتیانە و بەختەوەریان بۆ دەخوازم.
جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
٥ـی ١٠ـی ٢٠١٩”