سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەمایێ لە ئێزیدییەکان دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمایێی ئێزیدیەکان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیێنێتئێمه‌ جارێكی دیكه‌ خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بێت درێخی ناكه‌ین.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی “جه‌مایێ”:

جه‌ژنی “جه‌مایێ” له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برایانی ئێزیدی له‌ كوردستان و هه‌ر سووچێكی جیهان ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ بۆ هه‌مووان به‌ خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتووش له‌ دۆخێكی باشتردا بۆ ئێزیدیه‌كان و ته‌واوی كوردستانیان بكرێنه‌وه‌.

ئه‌مساڵ جه‌ژن له‌ كاتێكدا ده‌گێڕدرێت، كه‌ هێشتا به‌ ده‌یان هه‌زار خوشك و برای ئێزیدیمان له‌ ژیانی ئاواره‌ییدا له‌ كه‌مپه‌كان ده‌گوزه‌رێنن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، زیاتر له‌ 3 هه‌زاریشیان بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

ئێمه‌ جارێكی دیكه‌ خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بێت درێخی ناكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی ئارام و ئاوه‌دانكراوی خۆیان و تا یه‌ك ئێزیدیش بێسه‌روشوێن مابێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌ده‌ین.

دووباره‌ جه‌ژنی “جه‌مایێ” پیرۆز بێت، هه‌رساڵ به‌خێر و خۆشی.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

5/10/2019

Back to top button