سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی باره‌گای لقی یه‌كی پارتی له دهۆك كرد

 

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونی بارودۆخی پارێزگای دهۆك و ئالوگۆڕكردنی پرس و بیروڕا له‌ باره‌ی پرسه‌ هه‌نوكه‌یه‌كان سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی باره‌گای لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك كردو لە لایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و ئیداریی سنووری لقی یەک پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ شەممە 5/10/2109، سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و به‌رپرس و ستافی لقی یه‌كی پارتی دموكراتی كوردستان كۆبویه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی خەلکی دهۆک و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد بۆ ئەوڕۆلەی هەیانبوو لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد.
هەروەها سەرۆک بارزانی، سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵک.

 

Back to top button