پەیامی پیرۆزبایی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکرێت

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وێرای پیرۆزبایی جەژنی “جەمایێ”، ئێزدیان  هیواخوازە ئازاد کردنی ئێزدیە دیلەکانی دەستی داعش بەزووترین کات کۆتایی پێبێت و هەموویان بگەڕینەوە باوەشی بنەماڵەکانیان .

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی “جه‌مایێ”:

 

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەبۆنەی جەژنی “جەمایێ” جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەمایێ، کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات تا ۱۳ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.

 

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

 

٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹

Back to top button