لە حاجی ئۆمەران بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر گیراو تاوانبارانیش دەستگیر کران

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە سنووری حاجی ئۆمەران توانیان دەست بە سەر زیاتر لە ١٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن و لە هەمانکاتدا ٦ کەس لە تاونباران دەستگیر بکەن .

 

بە پێی زانیاری ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ، ئەو مادەی دەستی بەسەردا گیراوە لە جۆری کتامیندایە .

 

هاوکات لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە هەر ٦ تاوانبارەکە ئێرانین و یەک لەوانیش ئافرەتە  و مادەکەی لە نا و جل و بەرگەکانیدا شاردبۆوە.

 

بە پێی هەمان سەرچاوە ، بۆ یەکەم جارە ئەو جۆرە مادە هۆشبەرە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان و ئەو شەش کەسە وەک باندێک کاریان کردووە .

 

Back to top button