ئەردۆگان : لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکەینە سەر هێزەکانی کوردی لە رۆژئاوا
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت بەم زووانە هیرشێکی فراوان دەکەینە سەر کوردانی رۆژئاوا
رەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژی شەممە لە وتارێکدا گووتی ئیتر چاوەرێ ناکەیین بۆ چێ کردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا ، بۆیەش تورکیا بۆ ڕاماڵینی بەقەولی خۆی هێزەکانی تیرۆریستی ڕاستەوخۆ دێتە مەیدان .
ئەردۆگان دەڵێت ئێمە هەموو ڕێکارێکمان گرتە بەر بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بەڵام ئەمریکا ئەم کارەی نەکرد ، بۆیەش ئیتر سەبرمان نەماوە و هێرش دەست پێدەکەیین .
لە لایەکی تریشەوە وتەبێژی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا هەڕەشە لە تورکیا دەکات و دەڵێت هەرهێرشێک دەبێتە پەرە ئەستاندنی ئاژاوە لە ناوچەدا و وڵامی خۆمان بۆیان دەبێت .