ڕێکەوتن لە نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری خۆپیشاندەارنی عێراقی هاتە ئاراوە .
هەرسێک لایەنی نوێنەری خۆپیشاندەران و نوێنەری سەندیکاکان ومحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر ١٣ خاڵ ڕێککەوتن .
بە پێی زانیاریەکان بڕیار دراوە مووچەی مانگانەی یارمەتیدان بۆ یەک ملیۆن ٢٥٠هەزار خێزان کە هیچ داهاتێکیان نییە دابین بکرێت و لە گەڵ گۆڕینی ئامارەکانیش بەردەوام بێت .
هاوکات بڕیار دراوە مووچەی گشتی خانە نشینان بە بێ جیاوازی هەموار بکرێتەوە .
بەڵینی دروست کردنی ١٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە لە سەر جەم پارێزگاکانی عێراقدا و دەبێت لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ وەک یاسا بچەسپێت