وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پشووی رۆژانی شەممە بۆ ڕاگەیاندنەکان روونکردنەوە دەدات
ئەمڕۆ شەممە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ناکرێت رۆژانی شەممە بکرێتە پشووی فەرمی .
ئالان حەمە سەعید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی دەنگۆی بە پشوو کردنی رۆژانی شەممە بۆ قوتابخانە و خویندنگەکانی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستی و ئەگەر رۆژانی شەممە پشوو بێت مامۆستایان لە یەک هەفتەدا ٢٠ کاتژمێر دەوام دەکەن ، ئەوەش دوورە لە هەموو ستانداردە جیهابیەکانی پەروەردە .
هەرلەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیری پەروەردە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گووتی پلانێکمان هەیە و دووای تەواو بوونی وردە کاریەکان داواکە بەرز دەکەینەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران .
ئەم روونکردنەوەش بۆ ئەوە هات لە لە رۆژی ١-١٠-٢٠١٩ دەنگۆیەک بە ڕاگەیاندن کرا کە گۆیا حکومەت بڕیاری داوە رۆژانی شەممە بکرێتە پشوو .